بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 280 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە

لڤین:

بانكی ناوەندی عیراق، زیاتر لە 280 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر لە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت و بە زۆرترین بڕی ئەو دراوەش دادەنرێت كە لەمساڵدا لەلایەن بانكەكەوە دەخرێتە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ چوار‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 281 ملیۆن و 12 هەزار و 820 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 251 ملیۆن و 25 هەزار و 917 دۆلار بوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 42 ملیۆن 850 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 238 ملیۆن و 162 هەزارو 820 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 33 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 18 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 186 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 148 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button