ئیتڵاعاتی ئێران: عەبدوڵلای موهتەدی سەرپەرشتی گروپە دەستگیرکراوەکەی ئیسرائیلی کردووە

لڤین:

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران وردەکاری دەستگیرکردنی گروپێکی بەناو “ئیسرائیلی” بڵاوکردەوە، کە پێشتر رایگەیاندبوو لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ئێران. 

بەگوێرەی هەواڵێکی کە ئاژانسی مهیری ئێرانی ئەمرۆ چوارشەممە وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ئەوەشی وتووە، ئامانجی “گروپە تیرۆریستییە”کەی سەر بە رژێمی زایۆنی، تەقاندنەوەی ناوەندێکی هەستیاری پیشەسازی بەرگری ئێران بووە.

وەزارەتەکە ئاماژەشی بەوەکردووە، گروپەکە ئەندامانی گروپی تیرۆریستی کۆمەڵەن، راستەوخۆ لەلایەن (عەبدوڵلا موهتەدی) سەرۆکی کۆمەڵە ئەو گروپە هەڵبژێردراون و بە ئەفسەرانی مۆساد ناسێنراون.

ئەوەش دەڵێت، ئەو کەرەستانەی بە مەبەستی تەقینەوەکە ویستویانە بەکاری بهێنن، بە راددەیەک بووە نەتوانراوە راستەوخۆ لە لایەن گروپەکە هەڵبگیرێت، بۆیە لە رێگای هەرێمی کوردستانەوە بە رێی کۆڵبەری بۆ ناو وڵاتیان ناردووە.

پێش چەند رۆژێک وەزارەتی ئیتڵاعات رایگەیاند، چەند ئەندامێکی دەزگای سیخوری ئیسرائیلمان دەستگیرکردووە، بە مەبەستی کاری تیرۆریستی هاتبوونە ناو ئێران.

ئەوەش وت، تۆڕە سیخورییەکە لە هەرێمی کوردستانەوە، هاتبوونە ناو خاکی ئێران و ئەندامانی تۆڕە سیخورییەکە لە رێگای وڵاتێکی دراوسێوە لەگەڵ مۆساد لە پەیوەندیدا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button