لە دهۆک دوو بەنداو دروست دەکرێت

لڤین:

لە سنووری پارێزگای دھۆک ژمارەیەک بەنداو دروست دەکرێن و بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆکیش دەڵێ، کێشەی ھەردوو بەنداوی گەلی بەنداوا و سپنە چارەسەرکراوە و کارکردن تێدا دەستی پێکردۆتەوە.

فەرھاد محەمەد تاھیر، بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆک راگەیاند: “ئاستەنگ لە دروستکردنی دوو بەنداوی دھۆک ھەبوو، ئەوانیش بەنداوی سپنە و گەلی بەنداوا، بەڵام لەسەر راسپاردەی پارێزگاری دھۆک لەگەڵ بەلێندەرانی ھەردوو پڕۆژەکە و لایەنە پەیوەندارەکان کۆبووینەتەوە و گەیشتوونەتە رێککەوتن و دەست بە دروستکردنی ھەردوو  بەنداوی سپنە و گەلی بەنداوا بکرێت”.

بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆک گوتیشی: “ئیدارەی پارێزگای دھۆک ئامادەیی پێشانداوە بۆ چارەسەرکردنی ھەر کێشەیەک لە دروستکردنی ھەردوو بەنداوەکە، ھاوکار و پشتیوان دەبن بۆ تەواوکردنی بەنداوەکان، ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، جگە لە ھەردوو بەنداوی سپنە و گەلی بەنداوا ژمارەیەک بەنداوی دیکە لە سنووری پارێزگای دھۆک جێبەجێدەکرێن لەوانەش بەنداوی بێدھێ و بەنداوی کەشکان و چەند بەنداوێکی دیکەش لە پلانی حکوومەتدان بۆ ئەوەی لە سنووری دھۆک دروستبکرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button