هەپەگە: کوژرانی پێنج سەربازی تورکی ڕاگەیاند
لڤین:
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، “ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه دوژمنی هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له زاخۆ كۆمه‌ڵكوژیییه‌كی كردبوو و له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌ده‌نی كه منداڵیشیان تێدابوو كۆمه‌ڵكوژكران. چالاكیه‌كانی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌رده‌وامه. له چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكاندا كه هێزی پاراستنی ره‌وای گه‌لانن، لانیكه‌م ٥ داگیركه‌ر سزادران، تانكێك و درۆنێك تێك‌شكێنران، گورز له سه‌نگه‌رێك وه‌شێنرا.
سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٨ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ١١ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ١٧ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به تانك و كاتیوشا بۆردومان كرد.
چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ
له ٢٥ی ته‌مموز كاتژمێر ٠١:٤٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران له دوو باسكه‌وه چوونه ناو داگیركه‌ران. باسكی یه‌كه‌م له تانكێكی دا و تانكه‌كه‌ی به داگیركه‌رانی ناویه‌وه له‌ناوبرد. باسكی دووه‌می چالاكیش به چه‌كی سوك و له نزیكه‌وه له سه‌نگه‌رێكیاندا. له‌و چالاكیه‌دا لانیكه‌م ٥ داگیركه‌ر سزادران، تانكێك تێكشكێنرا و گورز له سه‌نگه‌رێك وه‌شێنرا.
له ٢٥ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٨:٤٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران به چه‌كی قورس له داگیركه‌راندرا.
له ٢٥ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٦:٠٠ درۆنێكی سیخوڕی كه به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی شه‌هید عادل ده‌سوڕایه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه خرایه‌خواره‌وه و تێكشكێنرا.
له ٢٦ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٧:١٥ به تاكتیكی سابۆتاژ له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی شه‌هید ئومێد درا و گورزیان لێوه‌شێنرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له ٢٤ی ته‌مووز كاتژمێر ١٢:١٠ هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی هێرشبه‌ر ویستیان سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری بۆردومان بكه‌ن، رووبه‌ڕووی گولـله‌بارانی هێزه‌كانمان بوونه‌وه. دوای ده‌ستوه‌ردان، هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ناچار بوون له هه‌رێمه‌كه دووربكه‌ونه‌وه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
له ٢٥ی ته‌مموز سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی ئامێدی و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم ٨ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كراون.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به تانك، كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٢٥ی ته‌مموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ساجا و شاخی جودی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان سوڕانه‌وه.
له ٢٥ی ته‌مموز گوندی یه‌ك ماڵی گاره و گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شه‌هید عادل، سیدا و ساجا له زاپ ١١ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٥ی ته‌مموز گۆڕه‌پانی شه‌هید عادل و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به ده‌یان جار به تانك و كاتیوشا بۆردومان كران.
له ٢٥ی ته‌مموزدا شاخی هه‌كاری، شاخی ئامێدی و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ١٧ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران”.