كارەبای هەرێم: رۆژانە 16 سەعات كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان

لڤین:

وەزیری كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژانە 16 سەعات كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان، وەزیری كارەبای عیراقیش دەڵێت، دوو وێستگەی هەمیشەیی بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان دادەمەزرێنین.

ئەمڕۆ سێ شەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وەزیری كارەبای عیراق و وەزیری كارەبای هەرێمدا، عادل كەریم وەزیری كارەبای عیراق رایگەیاند: لەگەڵ وەزیری كارەبای هەرێم باسمان لە بەستنەوەی كارەبا كردووە و دوو وێستگەی هەمیشەیی بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان دادەمەزرێنین.

راشیگەیاند: بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ وڵاتانی كەنداو دوو ساڵ دەخایەنێت.

هاوكات كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای هەرێم رایگەیاند: رۆژانە 16 سەعات كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابیندەكرێت و چوار وێستگەی دیكەی كارەبا دەخرێنە كار.

راشیگەیاند: تا ئێستا لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی كۆرمۆر بەردەوامە و ئەركی حكومەتی عیراقە ئەنجامدەرانی هێرشەكە بدۆزێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button