قەیس خەزعەلی : دەنگ بە کاندیدەکەی یەکێتی دەدەین بۆ سەرۆک کۆمار

لڤین

قەیس خەزعەلی، سەرکردە لەچوارچێوەى هەماهەنگی لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتى لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، ئێمە وەک چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگ بە کاندیدەکەی یەکێتی دەدەین.

خەزعەلی وتیشی: هۆکاری دەنگدانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە کاندیدەکەی یەکێتی بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو حزبە پشتگیری هەڵوێستەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە و ئێمە قەرزداری یەکێتین کە لە کاتە سەختەکاندا لەگەڵمان بوون.

پێشتریش قەیس خەز عەلی رایگەیاندبوو، کەسایەتى سەرۆک وەزیران گرنگە، ئەوان بەکۆی دەنگ رێکەوتن لەسەر کاندیدکردنى محەمەد شیاع ئەلسودانى، بەوتەى خۆشی رێککەوتوون و چاوەڕوانى ئەوانى دیکەش دەکەن رێکبکەون کە مەبەستى لایەنى کوردییە کە رێکبکەون لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار.

لە راگەیەنراوێکدا  دوێنێ دوو شەممە چوارچێوەى هەماهەنگی رایگەیاند، لە کەشوهەوایەکی ئەرێنیدا سەرجەم سەرکردەکانى چوارچێوەکەیان رێککەوتن لەسەر کاندیدکردنى محمەد شیاع سودانى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button