ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر زاخۆ دەکات

لڤین:

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی سەر هاوینەهەواری پەرەخ لە پارێزگای دهۆک کە تیایدا لایەنی کەم 9 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 20 کەسی دیکە برینداربوون.

لە ڕاگەیاندنەکەدا دەڵێت ” ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەن کە لە 20 ی مانگی حەوتی ساڵی 2022 دا لە پارێزگای دهوک ڕوویدا و بووە هۆی کوژرانی لانی کەم 9 هاووڵاتی مەدەنی کە لە نێویاندا منداڵیش هەن.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییان و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەن، هیوای چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەکان دەخوازن، هەروەها پشتیوانی خۆیان دەردەبڕن بۆ لێکۆڵینەوەکانی لە لایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش هانی هەموو وڵاتانی ئەندامیان دا کە بە شێوەیەکی چالاک هاوکاری حکومەتی عێراق و بەرپرسانی پەیوەندیدار بکەن لە پشتیوانیکردن لە لێکۆڵینەوەکاندا.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پشتیوانی خۆیان بۆ سەربەخۆی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و پرۆسەی دیموکراتی و ئاوەدانی عێراق دووپاتکردەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button