كۆمپانیای دانه غاز: به‌رهه‌مهێنانی غاز له کێڵگەی كۆرمۆر به‌رده‌وامه
لڤین:
كۆمپانیای دانه غازی ئیماراتی ڕایدەگەیەنێت” كارکردن لە كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌بێ پچڕان به‌رده‌وامه”.
كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه” تیمه‌كانمان به‌رده‌وامن له به‌رهه‌مهێنانی ئاسایی له كێڵگه‌ی كۆرۆمۆر له هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی دوو مووشه‌كی بچووك له‌سه‌ر كێڵگه‌كه كه‌وتنه‌خواره‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، هیچ زەرەرێک بەر کێڵگەکە نەکەوتووە و كاره‌كانیشمان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌بێ پچڕان به‌رده‌وامن.
كۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، هه‌ماهه‌نگمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، له ئێستاشدا هه‌موو رێوشوێنێكی ئه‌منی گیراوه‌ته‌به‌ر تا کیڵگەکە بپارزێت.
شەوی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكە بە مووشەک هێرشكرایەوە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.