وەزارەتی ئەوقاف: دەستبردن بۆ رەمزی ھەر پێکھاتەیەک تاوانە

لڤین

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، دەستبردن بۆ سومبول و رەمزی ھەر پێکھاتەیەک دەچێتە خانەی تاوان و پێویستە بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت..

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە راگەیەندراوەکەیاندا ئەوەیان خستووەتەڕوو، کە “پێمانوایە ئەمە پێشھاتێکی ترسناکە کە لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان سەریھەڵداوە و تەواو پێچەوانەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئاینی و پێکھاتەکانە لە ھەرێمی کوردستان”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، دەستبردن بۆ سومبول و رەمزی ھەر پێکھاتەیەک دەچێتە خانەی تاوان و پێویستە حکومەتی عێراق بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەم دەستدرێژیەدا بکات.

وەزارەتی ئەوقاف جەختی لەوەش کردەوە، حکومەتی عێراق پێویستە بکەرانی ئەو تاوانە بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنێت، تاوەکو ببنە پەند بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت سوکایەتی بە رەمز و ھێما و پیرۆزەکانی ھەر پێکھاتەیەك بکەن.

هەروەها وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت “بەتوندی ئیدانەی ئەم بێ رێزییە دەکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button