بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ٢ کەس کوژران

لڤین

بەگوێرەی هەواڵێکی “ئاژانسی فورات”کاتژمێر ١٠:٣٠ بە کاتی هەرێمەکە، گوندی تنبی سەر بە ناوچەی شەرای کانتۆنی عەفرین تۆپبارانکرا. لانیکەم ٣٠ تۆپ بەر گوندەکە کەوتوون. زانیاری زیاتر بەدەستنەهێنراوە.

لە هەمان کاتدا ناوچەی تەل رەفعەتی کانتۆنی شەهبا بە قورسی تۆپباران دەکرێت.

هەروەها کاتژمێر ١٠:٠٠ تەل تەمر تۆپبارا کرا. گوندی مەجێبر کرایە ئامانج. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەو گوندە کەسێک شەهید ببوو و ٤ هاوڵاتی مەدەنی کە دووانیان ژنن بریندار بوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستی بە تۆپبارانکردنی زرگان و باکوری کانتۆنی حەسەکەی کرد.

بەپێی سەرچاوەکان، لە هێرشەکەدا سەربازێکی حکومەتی دیمەشق کوژراوە و ٤ کەسیش بریندار بوون کە ٢ کەسیان منداڵان.

بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شەهید خەباتی دربێسی گواستراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button