هەپەگە شەهیدبوونی دوو گەریلای ڕاگەیاند

لڤین:

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بەمشێوەیەیە:

“هاوڕێیانمان زەردەشت و مەروان لە ناوچەى زاپ لە ریزی پێشی پێشەوە وەڵامی ئەو ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەیان دایەوە، کە لە ١٤ی نیسان دا دەستیپێکردبوو، ئەو هاوڕێیانەمان ماوەی ٢ مانگ بە شێوەیەکی مێژوویی بەرەنگاری سوپای تورکی داگیرکەر بوونەوە. هاوڕێیانمان زەردەشت و مەروان ڕۆڵێکی گرنگیان لە تونێلەکانی شەڕی شەهید شاهین دا گێڕا، کە دەیان دوژمنی تیادا کوژرا و بوون بە یەکێک لە هاوڕێیانمان، کە بۆ بەرنگاربوونەوەی هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە پێشی پێشەوە بەرخودان و شەڕیان دەکرد.

لە دژی سوپای تورکی فاشیست، کە بە دووەم گەورەترین سوپای ناتۆ پێناسە دەکرێت و هەموو توانا و هێزی تەکنیکی و تەکنەلۆژیای شەڕ بەکاردەهێنێت، هاوڕێیانمان بەرخۆدانی مێژووییان نیشانداوە و ئەو بەرخۆدانەیان گەیاندە بەرزترین ئاست. دەوڵەتی فاشیستی تورک سەرەڕای ئەو  هەموو توانا و دەرفەتانەی بەردەستی نەیتوانی لەبەردەم گەریلاکاندا بوەستێتەوە و جارێکی دیکە تاوانی شەڕی ئەنجامدا و چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکارهێنا. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بە چەکی کیمیایی هەڤاڵانمان زەردەشت و مەروان شەهید بوون. هەڤاڵانمان زەردەشت و مەروان بە بەرخۆدانی خۆیان هەمیشە وەک قارەمانی گەلی کورد یادیان دەکرێتەوە.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:

ناز ناو: زەردەشت ڕانیە

ناو و پاشناو: کاروان قادر حسێن

شوێنی لەدایکبوون: ڕانیە

ناوی دایک و باوک: ناهیدە – قادر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / زاپ

نازناو: مەروان باز

ناو و پاشناو: شەهموز ئاک کۆیون

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: مەسورە – موسبا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / زاپ

سەرەتا و لە پێش هەموانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیز و هێژای هەڤاڵانمان زەردەشت و مەروان و هەروەها هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاوڕێیانمان و بۆ هێنانەدیی ‘ڕێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد’ درێژە بە تێکۆشانەکەیان دەدەین و بە دڵنیاییەوە ئەو خەونانەیان بەدی دەهێنین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button