لە سنوری شاری دهۆک میتی تورکیا بەرپرسێکی پەکەکەی تیرۆر کرد

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێك ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)دا، یەکێک لە  بەرپرسانی باڵای  پەکەکە، عیزەددین ئینان کە ناوە نهێنییەکەی ”دێرسیم ماڵاتیا” بووە بەرپرسی ئاکادیمیەکانی ئاپۆلۆ و ئەندامی ئەنجوومەنی  پەکەکە/هەپەگە بووە و چالاکییە چەکدارییەکانی پەکەکەی بەڕێوەدەبرد لە ناوچەی دهۆک-گارە باکووری عێراق لە چالاکی خرا.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، عیزەددین ئینان لەلایەن میتەوە لە ناوچەی گارە باکووری عێراق خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.

لە کاتێکدا لە ناوچەی دهۆک-گارە لەگەڵ چەکدارانی رێکخراوەکە کۆبووەتەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا هەموو بەیەکەوە لە چالاکی خراون.

عیزەددین ئینان لە ساڵی ١٩٩٢دا، پەیوەندی کردووە بە پەکەکەوە و لە سووریا و عێراق چالاکی رێکخراوەیی ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button