وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی: هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار نزیکبۆتەوە

لڤین:

سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیای حیزبەکەی ی راگەیاند: شەوی رابردوو محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بە كۆتای پێهاتنی ماوەی پشووی ئەنجومەنی نوێنەران كرد، هاوكات بانگیهَشتی لایەنە سیاسییەكانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كرد، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق.

سۆزان مەنسور وتیشی: تاكو ئێستا هیچ شتێك روون و ئاشكرا نییە لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق، بەڵام هاتنی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغدا ئاماژەیەكە بۆ لەيەك گەیشتن لەسەر ئەم بنەمایەش كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار نزیک بۆتەوە، هاوكات دواتریش سەرۆك كۆماری عیراق کاندیدی رێككەوتن لەسەركراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بۆ پێكهێنانی حكومەت رادەسپێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button