مەزڵوم کۆبانی داوای لە ئێران و ڕووسیا کردوە ڕێگری بکەن لە هێرشەکانی تورکیا

لڤین:

لە سەروبەندی کۆبوونەوەی تاران لە نێوان ئەردۆغان و پووتین و بەرپرسانی تاران،  دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوای کوردستان داوایان لە مسکۆ و تاران کردووە پێش بە هێرشی تورکیا بگرن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی، مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی هێزە کوردەکانی سووریا (سوریای دیموکراتی) داوای لە رووسیا و ئێران کردووە بەر بە پەلاماری ئەردۆغان بۆ سەر باکووری سووریا بگرن.

ئەم داخوازییەی کوردی سووریا چەند رۆژ پێش کۆبوونەوەی تاران سەبارەت بە سووریا بە ئامادەبوونی ئەردۆغان و پووتین خراوەتە ڕوو.

لەمبارەوە مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک وتوویەتی ، ئیتیلافی ئەمریکایی دژە داعش بە تەنیا بەس نییە بۆ کۆتایی هێنان بە هەڕەشەکانی تورکیا و هەڵوێستیان لاواز بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button