حکومەتی بەشار ئەسەد و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گفتوگۆدان

لڤین

فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتی ڕایگەیاند :”کە هێزەکانی هەسەدە درێژە دەدەنە ئامادەیی خۆیان بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا. ئەوان هەروەها خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق بۆ بەرەنگار بوونەوەی هاوئاهەنگ بەرانبەر هێرشەکانی تورکیان. ئەو گفتوگۆگەلە بە ناوبژیوان ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.”

شامی ڕایگەیاند: ئێمە چاوەڕوانی دەکەین تورکیا هێرش بکات و هەواڵەکانیش ئەوە پشت ڕاست دەکەنەوە. هەروەها دەزانین کە تورکیا و گرووپەکانی سەر ئەو وڵاتە خەریکی پلاڕێژی بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئێمە ئەو هەڕەشانە جیدی دەگرین و بە سی شێوەی سەربازی، کۆمەڵایەتی و دیپلۆماتی وەڵامیان دەدەینەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button