سعوودیە و عێراق رێککەوتننامەی بەستنەوەی تۆڕەکانی کارەبا دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە

لڤین:

سعوودیە و عێراق، لە ماوەی رابردوودا رێککەوتننامەیەکیان لەبارەی تۆڕەکانی کارەباوە واژۆ کردبوو.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی “SPA”ی سعوودیە، وەزیری وزەی ئەو وڵاتە، عەبدولعەزیز بن سەلمان و وەزیری نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا رێککەوتننامەیەکیان واژۆ کردووە بۆ بەیەکەوە بەستنەوەی تۆڕەکانی کارەبای هەردوو وڵات.

لای خۆشییەوە وەزیری وزەی سعوودیە ئەوەی ئاشکرا کردوە کە پڕۆژەی بەیەکەوە بەستنەوەی تۆڕەکانی کارەبای نێوان سعوودیە و عێراق، نیشانەی خواستی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان و بەردەوامی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە لە بواری وزە و سەرجەم بوارەکانی دیکەدا.

عەبدولعەزیز بن سەلمان، باسی لەوەش کردووە کە ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە پڕۆگرامەکانی سەرنج خستنە سەر وەبەرهێنانەکانی بواری کارەبای سعوودیە وەک گەورەترین وڵاتی ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی ئەو وڵاتەیە بۆ ئامانجەکانی ساڵی ٢٠٣٠.

جێی وەبیرهێنانەوەیە رێککەوتننامەی تایبەت بە بەستنەوەی تۆڕەکانی کارەبا لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا لە نێوان عێراق و سعوودیەدا واژۆ کرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button