لە هەرێمی کوردستان لە 24 سەعاتی رابردودا 728 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ئاماری 24 کاتژمێری رابردوی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئاماره‌كه‌، لەماوەی 24 كاتژمێری‌ رابردودا سێ هەزارو 667 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون‌و 728 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون‌و 495 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هیچ توشبویەكی كۆرۆنا گیانی لەدەست نەداوه.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button