سەرۆك كۆماری ئێران هەرەشە لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکات

لڤین:

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند “كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەر هەڵەیەك كە لە لایەن واشنتن یان هاوپەیمانەكانیەوە ئەنجام بدرێت وەڵامێكی توندی دەبێت و پەشیمان دەبنەوە.”

سەرۆكی ئەمەریكا جۆ بایدن و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل یایر لاپید ڕۆژی پێنجشەممە بەڵێنێكی هاوبەشیان واژۆ كرد بۆ ڕەتكردنەوەی چەكی ئەتۆمی ئێران، ئەمەش یەكگرتووی لەلایەن ئەو هاوپەیمانانەوە نیشان دەدات كە لەمێژە لە ئاستی دیپلۆماسیدا لەگەڵ تاران دا ناكۆكن.

ڕەئیسی لەمیانی گوتاری خۆیدا لە شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان سەردانی كردبوو دوێنێ، رایگەیاند “گەلی مەزنی ئێران هیچ نائاسایشی و قەیرانێك لە ناوچەكەدا قبوڵ ناكات و پێویستە واشنتن و هاوپەیمانەكانی بزانن كە هەر هەڵەیەك وا دەكات ئێران بە وەڵامێكی توند بەرەوڕوو ببێتەوە و پەشیمان دەبنەوە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button