ئەمریکا دژی هێرشی تورکیایە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی دەنگی ئەمەریکا بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا نیگەرانی خۆیان دەخەنەڕوو کە بەم زووانە تورکیا دەیەوێت ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دیکە لە باکووری سووریا ئەنجامدەدەات، هۆشداری دەدەن کە هەنگاوێکی لەو شێوەیە هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دەخاتە مەترسییەوە و لێکەوتەی کارەساتباری لەسەر شەڕی دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەبێت.

تورکیا لە کۆتایی مانگی پێنجەوە هەڕەشەی فراوانکردنی “ناوچەیەکی ئارام” بە قووڵی ٣٠ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە بۆ ناو خاکی سوریا دەکات. ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانییە هاوبەشەکانی ئەمەریکا لە سوریا و دروستبوونی زنجیرەیەک گفتوگۆ لە نێوان ئەنقەرە و واشنتندا.

بەڵام ئەو دانوستانانە شکستیان هێناوە لە وەستاندنی لێدانی دەهۆڵی شەڕ لە ئەنقەرە، ئەمەش وایکردووە چەند بەرپرسێکی ئەمەریکایی بە ئاشکرا و لە میدیاکاندا بڵێن لەشکرکێشییەکی دیکەی تورکیا هیچ شتێکی باشی لێناکەوێتەوە.

دانا سترۆل، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریکا، ڕۆژی چوارشەممە لە کۆڕێکدا لە واشنتۆن وتی”ئێمە بە توندی دژایەتی هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی تورکیا دەکەین بۆ سەر باکووری سووریا و ناڕەزایەتییەکانمان بەرامبەر بە تورکیا ڕوون کردووەتەوە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “داعش سوود لەو هەڵمەتە وەردەگرێت.”

سترۆل و بەرپرسانی دیکەی ئەمەریکا رایانگەیاند نیگەرانییەکانیان بەهۆی زیادبوونی زانیارییە هەواڵگرییەکان کە داعش بەنیازە ئۆپەراسیۆنێک بۆ ئازادکردنی 10 هەزار چەکداری ئەنجامبدات کە لە زیندانی کاتیدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا بەندکراون و کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە(هەسەدە) پاسەوانی دەکرێن. ئەمەریکا پاڵپشتی هەسەدە دەکات.

سترۆل وتی،”داعش ئەو شوێنانەی کە چەکدارەکانی تێدا نیشتەجێن وەک ئەندام بۆ پێکهێنانەوەی سوپاکەی دەڕوانێت. ئەگەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی وا لە هەسەدە بکات بەرەو باکوور بڕۆن بۆ پاراستنی خەڵکەکەیان لە هەڵمەتێکی ئاسمانی یان زەمینی، تەنها ئەوەندە چەکداریان هەیە بۆ ئەوێی بنێرن.”

هەوڵێکی داعش لە مانگی یەکدا بۆ شکاندنی بەندینخانەیەک و رزگارکردنی 4 هەزار چەکدار لە زیندانی ئەلسینا لە حەسەکە شکستی هێنا، بەڵام تەنها دوای ئەوەی کە هەسەدە 10 هەزار سەربازی کۆکردەوە بۆ سەرکەوتکردنی یاخیبوونەکە، بە یارمەتی فڕۆکەکانی ئەمەریکا و هێلیکۆپتەری هێرشبەر و هێزە زەمینییەکان.

هێشتا هەڵاتنی نزیکەی دەیان چەکداری بە ئەزموونی هیوای بە گروپە تیرۆریستەکە بەخشیووە کە تاکتیکەکە سوودی هەبێت، بە تایبەت ئەگەر هێزەکانی هەسەدە پێویست بکات هێزەکانی بگۆڕێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ئۆپەراسیۆنێکی تورکیا.

بە پێچەوانەی ئەمەریکاوە، کە هەسەدە وەک هاوبەشێکی کاریگەر لە شەڕی دژی داعش سەیر دەکات، تورکیا هەسەدە وەک “سەندیکایەکی تیرۆر” سەیر دەکات – لقی سووریای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەبینێت. پەکەکە لە لیستی تیرۆری واشنتن و ئەنکەرەدایە.

سترۆل وتی ئەمەریکا دان بەوەدا دەنێت کە تورکیا نیگەرانی ڕەوای هەیە سەبارەت بە چالاکییەکانی پەکەکە لە سوریا و عێراق و بەڵێنیدا بە پێنتاگۆن “بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو چالاکییە.”

بەڵام هۆشداریدا لەوەی کە لەشکرکێشی تورکیا بۆ باکوری سوریا لە سنوور دەرچوونە.

سترۆل وتی”ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە هێزەکانی ئەمەریکا، هەڵمەتی هاوپەیمانی [جیهانی] دژی داعش دەخاتە مەترسییەوە، و توندوتیژی زیاتر دەخاتە ناو سوریاوە.”
ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بە هەمان شێوە نیگەرانی دەربڕی لەوەی کە لەشکرکێشی تورکیا قەیرانە مرۆییەکان خراپتر دەکات.

ئەندرۆ پلیت، یاریدەدەری کارگێڕی USAID بە وەکالەت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی: “500 هەزار کەسی دیکەش دەکرێت ئاوارە ببن. چالاکییەکی زۆر دیپلۆماسی بەردەوامە بە دڵنیاییەوە بۆ هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی هەر کارێک لەلایەن تورکەکانەوە بەو ئاراستەیەدا سەبارەت بەوەی کە ڕەنگە چەندە ناسەقەماگیری دروستبکات.”

دەنگی ئەمەریکا پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆنەوە کرد تا لەوبارەیەوە سەرنج بدات بەڵام وەڵامی نەدرایەوە.

ئەمەریکا نزیکەی 900 سەربازی لە سوریا هەیە کە زۆربەیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتن و پشتگیری لە هەسەدە دەکەن دژی داعش.

بەپێی خەمڵاندنی هەواڵگری ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە قەبارەی هێزەکانی داعش لە سوریا و عێراق شەش هەزار شانزە هەزار چەکدار دەبێت و زۆربەیان وەک شانەی بچووک و دوور لەیەک دی کاردەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button