ئهمڕۆ بایدن دهگاته سعودییه
لڤین:
بڕیارە ئەمڕۆ پێش کۆتاییهێنانی سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل و فەلەستین، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی فەلەستین کۆببێتەوە، دواتریش ئێوارهی ئهمڕۆ سەردانی سعودیە بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و وڵاتانی کەنداو کۆببێتەوە.
ئامانجێکی سەردانەکەی بایدن بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هاندانی سعودیە و بەرهەمهێنەرانی دیکەی نەوت و گازی ناوچەکەیە بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەیان زیادبکەن.
ئهمڕۆ هەینی 15ی تەممووزی 2022، دوا رۆژی سەردانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەبێت لە ئیسرائیل و فەلەستین و دواتر سەردانی سعودیە دەکات، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بایدن لە کەناری رۆژئاوا لەگەڵ مەحموود عەباس، سەرکردەی فەلەستین کۆببێتەوە.