بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرايەتی هاتووچۆی هەولێر روونکردنەوەيەکی لەسەر لێدانی فوول لايت بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت “بەپێ ی یاسا بۆهیچ کەسێک نیە دەوری پۆلیس ببینێت وەبەشوفێرانی دوای خۆی بلێت بۆئەوەندە خێرایت؟،وەبەشوفێرانی بەردەمی بلێت بۆچی ئەوەندە لەسەرەخۆیت؟”.

دەقی روونکردنەوەکە:

ئێمە کۆمەڵێک لەیاساکانی (ڕێگای خێرا)مان ئامادەکردو دوێنێ هەندێکمان بڵاوکردەوەلەڕاگەیاندنەکان، وەکو هەوڵێک بۆئاشناکردنی هاوڵاتیانمان بەیاساکانی ڕێگای خێرا،چونکە ئەوەی ئێمە تێبینیمان کردوە ئاشنانەبون و نەزانین لەچۆنیەتی بەکارهێنانی ڕێگای خێراو تێنەگەیشتن لەیاساکانی، هۆکاری سەرەکی ئەو هەمو ڕوداوەیە کەڕۆژانە دەکەونەوە لەشەقامی خێرا ،وەشوێنی ڕوداوەکان کەئێستا هەیە لەسەر شەقامی 120مەتری هەموشتێکمان پێ دەڵێت ئەگەر لێ ی تێبگەین،وەئەوەی جێگای تێبینی بو ئەو ڤیدیۆیە سەبارەت بەقەدەغەی بەکارهێنانی (ڕەماش) بو زیاترین کۆمێنت وناڕەزایی لەسەر بو کەسەرچاوەی زۆربەی کارەساتەکانیش ئەو ڕەماشەیە،
1/بەرلەهەمو شتێک ئەوەی ئێمە بڵاومان کردەوە ئەوە بڕیارێکی ئێمە نیە، تاکو هەڵە بێت وەداوای هەڵوەشاندنەوەی بکەن ،بەڵکو ئەوەیاسای جیهانی شەقامی خێرایە وەئێمەناتوانین لێ ی بەدەربین وەیاسایەکی سەربەخۆمان هەبێت.
2/هەندێک نوسیویانی (ئەی ڕەماش بۆچیە ئەگەر بەکاری نەهێنین؟،ڕەماش کەدانراوە بۆڕوناککردنەوەی بەردەمتە بۆمەودایەکی دوور بەشەو ئەگەر هاتو ئوتومبێلی هاتولەسایدی بەرامبەرت نەبو یان دوور بو،وەکەئێمە بەهەڵە بەکارمان هێناوە هاوشێوەی (چوارفلاش) کەبەکاری دێنین بەهەڵە وەواتێگەیشتوین ئەوە بۆڕێگاپێدانەبۆوەستان لەناوەندی شەقام بۆماوەیەک،ئەوەمانای ئەوە نیە کەبەردەوام بین لەسەر هەڵەکە وەپەرەی پێبدەین .
3/بەپێ ی یاسا بۆهیچ کەسێک نیە دەوری پۆلیس ببینێت وەبەشوفێرانی دوای خۆی بلێت بۆئەوەندە خێرایت؟،وەبەشوفێرانی بەردەمی بلێت بۆچی ئەوەندە لەسەرەخۆیت؟،وەدەبێت هەموان ئەوڕاستیە بزانن وەکاری پێبکەن.
4/ڕێڕەوی لای چەپ کەڕێڕەوی خێرایە بۆڕۆیشتنی بەردەوام نیە لەسەری ،بەڵکو وەکو ڕێڕەوی تێپەڕاندن دەبێت بەکاربێت لەلای هەموان وەتاپۆنیە لەسەر هیچ کەس وهیچ شوفێرێک ،وەلەدوای تێپەڕاندنیش دەبێت بگەڕێیتەوە ڕێڕەوەکانی ناوەند.
5/دەبێت بەبەردەوام ماوەی بێوەیی لەنێوان خۆت وئوتومبێلی بەردەمت بهێلیەوە تەنانەت ئەگەر بەخێراییەکی زۆرکەمیش بڕوات، وەنابێت شوفێری بەردەمت ناچار بکەیت وهەراسانی بکەیت تاکو ڕێگات بۆبکاتەوە، تاکو خۆی ڕێگات بۆدەکاتەوە.
6/لەسەر هەمو شوفێران ئەرکە کەبینیان ئوتومبێلێک لەدوایان دێت بەخێراییەک کەلەخێرایی ئەوان زیاترە،ڕێگای بۆبکەنەوە تاکو توشی بێزاری نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button