عەمار حەکیم: داوایەک ئاراستەی هێزە کوردیەکان دەکات

لڤین

سەرۆکی هاوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتیمانی لە وتاری نوێژی جەژنی قوربان لە کەربەلا وتارێکی پێشکەش کرد و داوای لە لایەنەکان کرد پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتدا.

عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتیمانی رایگەیاند: پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتیمانی کە بگونجێت لەگەڵ ئەو ئاڵەنگارییانەی بەرۆکی عێراقی گرتوە و لەوانەش ئاڵەنگاری ئابوری و ژینگە و کۆمەڵایەتی.

پێی وایە سەرجەم لایەنەکان بەشداری پێکهێنانی حکومەت ناکەن و بەشێك لە هێزەکان دەیانەوێت بەشدار و پاڵپشتی پێکهێنانی حکومەت بن و چەند هێزێکی دیکە وەکو چاودێر لە چوارچێوەی کەشی دیموکراسیدا چاودێر دەبن بەسەر حکومەتی داهاتوەوە.

دەشڵێت: پێویستە پێداچونە بە میکانیزمی ژماردن و ئەژمارکردنی ئەلیکترۆنی بکرێت و ئەو گاڵتەجاڕییە دوبارە نەکرێتەوە، دەرەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە وڵاتی گەیاندە ئەم دۆخەی ئێستا.

راشیگەیاند: کشانەوەی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە پەرلەمان بە مانای ئەوە نایەت ئەوان لە مەشهەدی سیاسی دەکشێنەوە.

باسی لەوەشکردوە، بەهێزنەکردنی ئۆپۆزسیۆن و نەبونی دۆخی وڵات بەرەو ئاڵۆزی دەبات.

داواشی لە هێزە کوردییەکان کرد پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button