سزادراوانی شیلادزێ بۆ جەژنی قوربان ئازاد ناکرێن

لڤین

بەشدار حەسەن پارێزەری خۆبەخشی کەیسی گیراوانی بادینان رایگەیاند، بەهۆی دەست تێوەردانی حیزب سزادراوانی شیلادزێ بۆ جەژنی قوربان ئازاد ناکرێن و دیاریش نییە کە دوای جەژن ئازاد دەکرێن یان نا.

ئاماژەى بەوەشکرد،یەکێک لە سزادراوەکان لەزیندان دوچاری نەخۆشیەکی ترسناک بووە.

ئەو پارێزەرە روونیکردەوە، دوای ئەوەی دادگای تاوانی دووی هەولێر ڕۆژی ١٦/٥/٢٠٢٢ پێنچ چالاکوانی شیلادزێی بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانی سزاداران، دەبوایە ڕۆژی ١٦/٦/٢٠٢٢ ئەو سزادراوانە ئازاد بکرێن بە ( افراج شرطي ) هاوشێوەی هەریەک لە شێروان تەها و مەسعود حاجی شەنگاری و بێریڤان ئەیوب، بەڵام بە بریاری حزب ئازاد کردنیان ڕاگیراوە .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button