ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

لڤین:

ئیدارەى ئەمریکا، تۆڕێکى نێودەوڵەتى لە کەس و دامەزراوەکان بە تۆمەتى هاوکاریکردنى ئێران لە فرۆشتنى نەوت و بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکانى بە رۆژهەڵاتى ئاسیا، خستە نێو لیستى سزاکانییەوە.

لەو راگەیەندراوەدا کە لە لایه‌ن وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، تۆڕێک لە کۆمپانیاى وەهمى کە ناوەندەکانیان لە ناوچەى کەنداوە بەکارهێنراوە بۆ ئاسانکردنى گەیاندن و فرۆشتنى نەوت و بەرهەمە پێترۆکیمیایەکان بە بەهاى سەدان ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیا ئێرانییەکانەوە بۆ رۆژهەڵاتى ئاسیا.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە تۆڕێکى نێودەوڵەتى لە دامەزراوە و کەسەکان کە کۆمپانیاى پێترۆکیمیایى جام-ى ئێرانیش لە نێویاندایە، خراونەتە لیستى سزاکانەوە.

راوێژکارى گەنجینە بۆ كاروباری هەواڵگرى تیرۆر و دارایى ئەمريكا، برایه‌ن نیڵسن لە راگەیەندراوەكه‌دا گوتوویەتى: “له‌كاتێكدا كه‌ ئەمریکا سەبارەت بە پرۆگرامى ئەتۆمى پابەندە بە گەیشتن بە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، بەردەوام دەبین لە بەکارهێنانى دەسەڵاتى تەواومان بۆ جێبەجێکردنى سزاكان لەسەر فرۆشتنى نەوت و بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکانى ئێران”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button