تورکیا و ئیسرائیل ڕێكەوتن

لڤین:

واژوو کردنی رێککەوتننامەی تایبەت بە گەشتی ئاسمانیی نێوان تورکیا و ئیسرائیل، راگەیەندرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٥١ەوە بۆ یەکەم جار، بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا و دەستپێکردنی گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئیسرائیل بۆ تورکیا، رێککەوتننامەیەکی تایبەت بە گەشتی ئاسمانیی لەنێوان هەردوولادا واژوو کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا دەربارەی بڕیاری رێککەوتننامەکە هاتووە “ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەی نێوان دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئیسرائیل و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تورکیا و کۆبوونەوەیەکی چەند مانگێک بەر لە ئێستای نێوان وەزیری گەیاندنی ئیسرائیل، میراڤ میخائیلی و هاوتا تورکییەکەی، عادل قەرەئیسماعیلئۆغڵو درکراوە”.

بەم پێیەش، وەک بەشێك لە رێککەوتننامەکە گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی تورکیا بۆ ئیسرائیل و گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئیسرائیل بۆ شارە جیاوازەکانی تورکیا، دەست پێ دەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا گوتەکانی وەزیری گەیاندنی ئیسرائیل، مێراڤ میخائیلی وەبیرهێندراوەتەوە کە گوتبووی “پەیوەندییەکانی بواری فڕۆکەوانیی، رێگایەکی ستراتیجییە بۆ گەشەپێدان بە ئابووری ئیسرائیل و پاراستنی پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button