میدیای بزووتنەوەی گۆڕان هێرش دەکاتە سەر قوباد تاڵەبانی

لڤین:

جێگری سەرۆك وەزیران لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكاریانەی دەیەوێت لەسنوری سلێمانی ئەنجامیبدات، “بەزۆر دەیەوێت” بەرپرسانی گۆڕان لابباو كادیرانی حزبەكەی بخاتە شوێنیان.

سایتی “زەمەن”ی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردنەوە كە چەند رۆژێكە دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەو ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، بە نوێنەرایەتی قوباد تاڵەبانی دەستیكردووە بە ئاگاداركردنەوەی چەند بەرپرسێكی حكومی لە سلێمانی بۆ لابردنیان، لەناویشیاندا چەند بەرپرسێكی سەربازی كە لەپشكی بزوتنەوەی گۆڕانن و لەچوارچێوەی پێكهێنانی حكومەتی محەلی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو ئەو پۆستانە دابەشكراون.

هەر لەهەواڵەکەدا هاتووەکە   قوباد تاڵەبانی لەنوێترین هەوڵیدا دەیەوێت (عەمید ئاری رەوف بێگەرد) لە بەرێوەبەرێتی گشتی پۆلیسی پاراستنی دارستانی سلێمانی لابباو كادیرێكی یەكێتی بخاتە شوێنی و لەماوەی رابردوشدا هەوڵیداوە بەیەكجاری جێگاكەی عەمید فەرەیدون پڕبكاتەوە، كە لەداهاتودا ناوبراو دەچێتەوە شوێنەكەی خۆی”.

“زەمەن” پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیداری گۆڕانەوە كرد، سەبارەت بەهەڵوێستی ئەوان، بە “زەمەن”یان راگەیاند كە “بەهیچ شێوەیەك نەك هەر قبوڵی ناكەن بەڵكو ئەو هەوڵانە تەجاوزە بۆسەر مافی ئێمەو هیوادارین بیر لەشتی وانەكرێتەوەو پەشێوی و نائارامی دروست نەكەن”

لەلایەكی ترەوە  لوقمان عەزیز كە ناسراوە بە (لوقمان چاورەش) راوێژكاری سەربازییە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە “زەمەن”ی وت:  ئاری پێشمەرگەیەکی ماندونەناسی ڕۆژانی تەنگانەیە، جگەلەوەی پارتیزانێکی دوای ئەنفال و شەڕکەرێکی دژی بەعس و سەرجەم ستەمکارەکانە وەک خەڵكی تر بەمیرات نەبوەتە خاوەن پۆست و نەهاتووەتە سەر سفرەی حازری و شەرمەزاریە بۆ ئەوانەی خوازیارن بەوەی کودەتایەک بهێنن بەسەر ئاری و هاوڕێکانیدا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button