سەرۆک وەزیرانی سوید پەیامێک ئاڕاستەی کوردانی ئەو وڵاتە دەکات

لڤین

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕادیۆی کوردی لە وڵاتی سوید، سەرۆک وەزیرانی سوید ماگدالێنا ئاندێرشۆن دەڵێت پێویست ناکات کوردانی سوید بترسن کە ڕادەست بکرێن.

هەروەها گرنگە دوو شت بە کوردانی سوید بڵێم کە نیگەرانن. یەک، ئێمە هیچ کات هاوڵاتی سویدی ڕادەست ناکەین و دووەم ئێمە لە سوید بە پێی یاسای سوید و یاسای نێونەتەوەیی مامەڵە دەکەین.

ئەم قسانەی ماگدالێنا ئاندێرشۆن لە گفتوگۆیەکی بەرنامەی (Godmorgon världen) لە هەفتەی سیاسی لە دوورگەی گۆتلاند بڵاو کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button