هەپەگە: کوژرانی ٣٢ سەربازی تورکی ڕاگەیاند
لڤین:
هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکان لە باکوور و باشووری کوردستان چالاکییان دژی سوپای تورک ئەنجامداوە و گورزی بەهێزیان لێ وەشاندوون، لە ئەنجامیشدا ٣٢ سەرباز کوژراون، ئۆتۆبێلێک و درۆنێکیش تێکشێندراون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی ێزەکانی پاراستنی گەل – هه‌په‌گه لە بارەی ئەنجامی چەند چالاکیەک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دژی داگیرکەران ڕاگەیەندراوێکی بڵآوکردەوە و تیادا دەڵێت: سوپای تورك ناتوانێت هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبهێنێت و هه‌ر جاره و جموجۆڵی داگیركاری خۆی به‌رفراوانتر ده‌كات.
هەپەگە ڕایگەیاندووە: داگیرکەر له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانمان چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت و ده‌یه‌وێت له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا له رووی تاكتیك له‌و دۆخه دژواره رزگاری بێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ٤ی ته‌مووز جموجۆڵی داگیركه‌ری خۆی به‌ره‌و رۆژئاوای زاپ به‌ره‌و هێڵی شاخی ئامێدی به‌رفراوانتر كرد.
باسی لەوەشکردووە: سوپای توركی داگیركه‌ر له به‌رامبه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ٦ چه‌كی كیمیایی جیاجیای به‌كارهێناوه، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی ٢٢ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كردووه.
ئەوەشی ئاشکرای کردووە: له هه‌مان كاتدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ٢٨ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٣٦ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كردووه.
هەپەگە دەشڵێت: تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له بۆتان تا زاگرۆس، له مه‌تینا تا زاپ چالاكی به‌هێزیان كردووه. له‌و چالاكیانه‌دا ٣٢ داگیركه‌ر سزادراون، ٣ داگیركه‌ر برینداربوون، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی گواستنه‌وه و درۆنێك له‌ناوبراون، گورز له درۆن و ٢ هه‌لیكۆپته‌ر وه‌شێنراوه.