دەوڵەتی یاسا: کازمی ناکرێتەوە سەرۆکی حکومەتی عێراق

لڤین:

بە گوێرەی هەواڵێکی سومریە نیوز، عادل مانع، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند:”هیچ یەکدەنگییەک لە ناوماڵی شیعە بۆ درێژ کردنەوەی خولی سەرۆکی حکومەت بۆ  مستەفا کازمی بوونی نییە” .

ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: هیچ یەکدەنگییەک لە ناوماڵی شیعە بۆ درێژ کردنەوەی خولی سەرۆک وەزیری کازمی بوونی نییە، کەواتە سیناریۆی دووبارە سەرۆک وەزیر بوونەوەی کازمی لە ئارادا نییە.

پێشتر مەحموود سەلامی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە خولی سەرۆک وەزیرانی مستەفا کازمی کۆتایی هاتووە و چی دیکە ناتوانێت ئارەزووی دووبارە سەرۆک وەزیر بوونەوەی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button