تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەستی پێكرد

لڤین:

ئەمرۆ 27-6 لە سەرتا سەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12 ئامادەیی دەستی پێكرد.

لە سەعات 7:30 خولەكی بەیانیەوە تاقیكردنەوەكان دەستیپێكردووە و خوێندكاران روویان لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە كردووە.

لە هەرێمی كوردستان 107 هەزار و 135 خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن كە بەسەر 2 هەزار و 175 هۆڵدا دابەش بوون.

هەر ئەمرۆ هەریەكە لە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هۆڵی تاقیكردنەوەكانیان بەسەر كردەوە و رایانگەیاند” كە كاریان كردووە كەشێكی ئارام بۆ خوێندكاران دابین دەكەن.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” ئەمرۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكانمان بەسەر كردەوە توانراوە كەشێكی ئارام بۆ خوێندكاران دروست بكرێت، راشیگەیاند” هەر یەكە لە پۆلیسی سلێمانی و ئاسایش و لیوای پاراستنی سلێمانی خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە، سەرجەم رێكارە ئەمنیەكان بۆ پاراستنی خوێندكاران گیراونەتە بەر.

لای خۆشیەوە دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند” لە پارێزگای سلێمانی 658 هۆڵی تاقیكردنەوە ئامادەكراون و لەو ژمارەیەش 415 هۆڵی تاقیكردنەوەی زانستین و 198 هۆڵیش بەشی وێژەین، هەروەها 45 هۆڵیش بۆ خوێندكارانی پیشەین.

وتیشی: 28 هەزار و 728 خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن، لەو ژمارەیەش 18 هەزار و 294 خوێندكاری بەشی زانستین و 9 هەزار و 369 خوێندكار لە بەشی وێژەین و 1 هەزار و 379 خوێندكار بەشی پیشەیین.

بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد” سەرجەم رێكارەكان گیراونەتە بەر تاوەكو خوێندكاران دووربن لە دیاردەی غەش كردن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button