سۆران جەمال تاهیر: نزیكبونەوەی باش لەنێوان پارتی و یەكێتیدا هەیە

لڤین:

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەكێتی و لایەنە سیاسیەكان بەگشتی كاردانەوەی ئەرێنی هەبووە و نزیكبونەوەی باش هەیە”

ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی حوزەیرانی 2022، سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە کەناڵی کەرکوکی حزبەكەی راگەیاند: “یەكێتیی لە سۆنگەی بەپرسیاریەتی و ئاستی بەشداریكردنی لە حكومەتی هەرێم بەپرسیاریەتی هەڵگرتوە و هەوڵی جددی داوە لە پێناو باشكردنی بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان”.

هەروەها راشیگەیاند:” حكومەتی هەرێم دەبێت هەوڵەكانی چڕتر بكاتەوە لە پێناو چارەسەركردنی كەموكورتییەكان و دابینكردنی خزمەتگوزاری لە سێكتەرە جیاوازەكان لە تەندروستی و پەروەردە و بوژاندنەوەی بازاڕ و دابینكردنی هەلی كار و خزمەتی گشتی كە لەئاستی پێویستدا نین”.

هاوكات لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەگفتوگۆكانی یەكێتیی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەكانی عیراق لەپێناو دەربازبون لەو بنبەستە سیاسییەو هەڵبژاردنی حكومەتێكی نوێ خزمەتگوزار وتی، “عێراق بە بارودۆخێكی سەخت و دژوار تێدەپەڕێت و ئێمە وەكو یەكێتی هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ سازان و لێكتێگەیشتن بوین، بڕوامان بە زمانی گفتوگۆ هەبوە بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسیەكان، و لەگەڵ ئەوە نەبوین كورد ببێتە بەشێك لەململانێی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی عیراق”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button