ئەمریکا ڤیزا ناداتە ئەو کەسانەی هێرش دەکەنە سەر رۆژنامەنوسان

لڤین: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئەو وڵات و هێزانەی هێرش دەکەنە سەر رۆژنامەنوسان و دەڵێت ڤیزای ئەمریکایان پێنادەین.
ئەنتۆنی بلینکین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: کوژرانی ڕۆژنامەوان و هاوڵاتیەکان جیهانی تووشی شۆک کرد لەمڕۆوە دەست پێدەکەین، ئێمە سیاسەتی نوێی جیهانیمان دەبێت.
ئەو لە تویتەری خۆی راشیگەیاند: سیاسەتە نوێیەکەمان ناوی خۆی هەیە بۆ سەپاندنی سنوردارکردنی ڤیزا بەسەر ئەو کەسانەی کە دەست لە هێرشی دەرەوەی سنوری بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان یان چالاکوانان دەکەن.
ئەو هەڕەشەیەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە رێی باڵوێزی وڵاتەکەوە لە عێراق هۆشداری درایە حکومەتی هەرێم و بۆ ئەوەی ئازادی راگەیاندن سنوردار نەکات.