لە هەرێمی کوردستان لایەنە سیاسیەکان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە

لڤین:

بڕیارە سبەینێ، دووەم کۆبونەوەى ژور و دەزگاى هەڵبژاردنى لایەنە سیاسییەکان ئەنجام بدرێت و لەسەر کۆى پڕۆسەى هەڵبژاردن (کاتى هەڵبژاردن، هەموارى یاساى هەڵبژاردن، پێکهاتەى کۆمیسیۆن، تۆمارى دەنگدەران، کورسى پێکهاتەکان)، بگەنە رێککەوتن.

کۆبونەوەکە سبەینێ چوارشەممە، لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان و بەسەرپەرشتى مەستەفا سەید قادر، جێگرى یەکەمى سەرۆکى هەرێم بەڕێوە دەچێت کە تێیدا بەرپرسى ژور و دەزگاى هەڵبژاردنى لایەنەکان بەشدارى دەکەن.

بەپێى زانیارییەکانى میدیای گۆڕان، کۆبونەوەى سبەینێ کە دووەم کۆبونەوەیە، تێیدا لایەنەکان لەسەر ئەو وردەکارییانەى لە کۆبونەوەى رابردو گفتوگۆیان لەسەر کردووە، دەگەنە ئەنجامێک، بەتایبەت لەسەر یاساى هەڵبژاردن و تۆمارى دەنگدەران و پێکهاتەى کۆمیسیۆن و دیاریکردنى رۆژى هەڵبژاردن. دواتریش لە کۆبونەوەیەکدا لەسەر ئاستى باڵا، ئەنجامى کۆبونەوەکان رادەگەیەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button