رێکخەری گشتی گۆڕان: ئامادەین بۆ ھەڵبژاردنی عێراق

لڤین: رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران ئامادەیی بزوتنەوەکەی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند و داواشی لە خەلک کرد بەشدری لەو ھەڵبژاردنەدا بکەن.
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ری بازنه‌و سه‌رپه‌رشتیاری ڕایه‌ڵه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سلێمانی بزوتنه‌وه‌کەی كۆبویه‌وه.
ناوبراو باسی له پێوستی به‌شداری فراوانی هاوڵاتیان كردوه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق
جەختی لە پێوستی به‌شداری فراوانی هاوڵاتیان كردوه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره له‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له به‌ستنی كۆنفرانسه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه و وه‌ك ئه‌نجومه‌نی قه‌زای سلێمانی ئاماده‌ییان پیشانداوه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه، هه‌روه‌ها رێكخه‌ری گشتیش به به‌پشت به‌ستن به‌پشتیوانی هاوڵاتیان، ئاماده‌یی ته‌واوی بزوتنه‌وه‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕی.