هەپەگە کوژرانی ٢٥ سەربازی تورک و جاشێکی ڕاگەیاند
لڤین:
هه‌په‌گه ڕایگەیاند، له چالاكیی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی گەریلادا جاشێك و ٢٥ سه‌ربازی داگیركەری توركیا كوژراون، بەبێ ئەوەی هێزه‌كانی گه‌ریلا هیچ زیانێكیان به‌ربكەوێت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەكانی پاراستنی گەل – هه‌په‌گه ڕاگەیەندراوێكی لەسەر چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادیی دژ بە سوپای داگیركەری تورك بڵاوكردەوە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: گه‌ریلاكانی ئازایدی كوردستان به شێوازی تیمی گه‌ڕۆك و نیمچه گه‌ڕۆك له باكووری كوردستانه‌وه تا هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا له باشوور، لە هه‌موو شوێنێك شێوازی سه‌ركه‌وتووانه به‌كارده‌هێنن، هێزه‌كانمان به تاكتیكی گه‌ریلایی داهێنه‌ر به شێوازی تیمی گه‌ڕۆك، كه به وه‌ستایی و شاره‌زایانه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، چالاکیی ئەنجام دەدەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، گەریلا به‌و چالاكیانه هه‌م گورزی قورس له داگیركه‌ران ده‌ده‌ن هه‌م گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌رگیز زیانیان به‌رناكه‌وێت، به‌كارهێنانی رێبازی تیمه‌كانی گه‌ڕۆك به سه‌ركه‌وتوویی، توانای شه‌ڕی سه‌ركه‌وتوو و ئاستی شاره‌زابوونی هێزه‌كانمان به رۆحی فیدایی له هونه‌ری سه‌ربازی ده‌خاته‌به‌رچاو.
هەپەگە دەڵێت: تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان كه به هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی له باكووره‌وه تا باشوور له هه‌موو شوێنێك چالاكیی ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامی چالاكیی تیمه گه‌ڕۆكه‌كاندا جاشێك و ٢٥ داگیركه‌ریان سزاداوه، چوار داگیركه‌ریش برینداربوون، چه‌كێكی ئه‌ی ٤ له‌ناو براوه، گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخۆدانیش له‌لایه‌ن سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیۆشا، ٢١ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ١٤ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كراون.