29 پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاڵ‌وگۆڕیان پێكرا
لڤین:
وه‌زیری پێشمه‌رگه، واژۆی له‌سه‌ر ئاڵۆگۆڕكردنی ٢٩ پۆستی باڵای تر كرد له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد.
ئێوارەی ئەمرۆ وەزارەتی پێشمەرگە، رایگه‌یاند: له‌دوای گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ریه‌ك له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، (شۆڕش ئیسماعیل) وه‌زیری پێشمه‌رگه، واژۆی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی ٢٩ پۆستی باڵای تر كرد، له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، وه‌ك هه‌نگاوێكی تری گۆڕانكارییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت و به‌ره‌وپێش بردنی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی ئه‌نجام دراوه. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ت.
هاوكات له‌دوای بڕیاری خانه‌نیشینكردن و جێبه‌جێكردنی، ده‌رفه‌تی یاسایی و ئیداری بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی خوێنی تازه و كاراكته‌ری نوێ دروستبووه.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووەکە، ئاڵۆگۆڕكردنی پۆسته‌كان له ده‌رئه‌نجامی پسپۆڕی و شاره‌زایی له‌بواره‌كاندا بووه، وه‌ك قورسترین ئه‌ركی ناو كارنامه‌ی چاكسازی و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت، له‌میانی كابینه‌ی نۆیه‌مدا جێبه‌جێ كراوه.