ڕووسیا: هێرشەکانی سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بە باشی بەڕێوەدەچن

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕۆژی یەکشەممە ڕووسیا  ڕاگەیاند:” هێرشەکانی بۆ سەر شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچن، ئەوەش دوای ئەوەی ناوچەیەکی دەرەوەی شارەکەی کۆنتڕۆڵ کرد.”

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئیگۆر کۆناشینکۆڤ وتی ” هێرشەکان بە ئاڕاستەی سیێڤیێرۆدۆنێتسک بە سەرکەوتوویی پەرەدەسەنن.” وتیشی ناوچەی میتیۆلکینی دەرەوەی شارەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

گوتی ” هێزە چەکدارەکانی فیدراسیۆنی ڕووسیا بەردەوامن لە پێکانی ئامانجە سەربازییەکانی سەر خاکی ئۆکرانیا.”

کۆناشینکۆڤ وتی لەڕێی موشەکی کروزی کالیبەری مەودا درێژەوە ناوەندێکی سەرکردایەتییان لە هەرێمی دنیپرۆۆێترۆڤسک کردۆتە ئامانج، لە ئەنجامدا جەنەڕاڵ و ئەفسەرەکانی ئۆکرانیا کوژراون.

ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ لێدوانەکانی کۆناشینکۆڤ پشتڕاست بکاتەوە.

ڕووسیا گوتیشی لە شاری میکۆلایڤی ئۆکرانیاش 10 تۆپهاوێژی هاویتزەری جۆری 155-mm و 20 ئوتومبێلی سەربازییان تێکشکاندووە. ئەو چەکانەش لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە دراون بە ئۆکرانیا.

کۆناشینکۆڤ گوتی موشەکەکانی ئیسکاندەر وێستگەیەکی چاککردنەوەی تانکەکانی لە خارکیڤی ئۆکرانیا کردۆتە ئامانج، دوو سیستمی موشەک هاوێژی جۆراوجۆری لەناوبردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button