عەلی حەمەساڵح: ئەو پارەیەی بۆ روبەڕونەوەی كۆلێرا بڕیاری لێدراوە لەسەر داهاتی سلێمانییە

لڤین:

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەو 800 ملیۆن دینارەی سەرۆكی حكومەت بۆ روبەڕوبونەوەی كۆلێرا بڕیاری لێدراوە دەبێت لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی بدرێت. دەشڵێت: دەترسم وەك 872 پڕۆژەی دیكە رابگیرێت.

عەلی حەمەساڵح، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە”سلێمانی لەبەردەم کارەساتدایە، کەس خەمی سلێمانی نییەو هەمو پرۆژە و خزمەتگوزارییەک ڕاگیراوە.”

جەختیشی كردۆتەوە كە “وابڕوات گەورەترین کارەسات ڕوو لەم شارە دەکات. وەزیرو بەرپرسانی حکومەت سەرقاڵی پینەکردنی دۆخێکن، کە دەتەقێتەوە!”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button