لە قەزای چەمچەماڵ کەسێک کوژرا

لڤین:

بەھۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە لە چەمچەماڵ کەسێک کوژرا.

محەمەد عەبدی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ راگەیاند، بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا و ھۆکاری رووداوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی پانزەساڵ بەر لەئێستای نێوان بکوژ و کوژراوەکە.

وتیشی، چەند ساڵێک پێش ئێستاش برایەکی ئەو کەسەی ئەمڕۆ کوژراوە، لە مەیدانی ئاژەڵانی ناحییەی شۆڕش کەسێکی بەناوی ھـ.غ، کوشتووە، ئەمڕۆش برایەکی بکوژی پێشوو سەردانی چەمچەماڵی کردووە و لەلایەن کەسوکاری کوژراوی پێشووەوە بینراوە و لەنێوانیاندا گرژی دروستبووە.

ئاشکراشیکرد، بەھۆی ئەو گرژیەی دروستبووە کەسێک بەسەختی بریندار بوو پاش گەشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button