هەپەگە: لە دوو چالاکی جیاوازدا ٣٠ سەربازی سوپای تورکیامان کوشت

لڤین:

هەپەگە ئەنجامی چەند چالاکیەکی گەریلای ڕاگەیاند کە تیادا  ١٢ داگیرکەر سزادراون و سێ داگیرکەریش بریندار بوون و هێلیکۆپتەریکیش لەلایەن گەریلاوە لێیدرا هەروەها لە چالاکیەکی تردا ١٨ سەرباز و فەرماندەی سوپای تورکیایان کوشتووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل –  هەپەگە، لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا کەمێک لەمەوبەر ئەنجامی چەند چالاکیەکی گەریلای لە هەرێمەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین بڵاوکردەوە.

هاوکات بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکی تری هەپەگە گەریلاکانیان ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوەی ئەنجامدا و ١٨ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکی سزادا، کە دوانیان بەرپرسی باڵابوون.

هەپەگە ڕایگەیاندووە،”داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی سەنگەرەکانی شاخی جەهەنەم-یان لە گۆڕەپانی بەرگریی و بەرخودانی چیاڕەشی زاپ  بۆردومان کرد، بەڵام هێزەکانمان ئەو داگیرکەرانەیان خستە ژێر چاودێریی و کۆنترۆڵی خۆیان. ئەو داگیرکەرانە، کە چەکی کیمیاییان لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکاردەهێنا، لە ٢٤ی ئایاردا بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕانەی هێزەکانمان سزادران”.

وەک هەپەگە باسی دەکات”ئەو ئۆپەراسیۆنە تۆڵەسێنە شۆڕشگێڕییە لە ماوەی ١٢ خولەکدا و وەک هەورە بروسکە ئەنجامدرا، لەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا کەمەوە دوو فەرماندەی پلەبەرز و بە گشتی ١٨ داگیرکەر سزادران”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button