میتی تورکی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی کەلاری لە ئەستۆ گرت

لڤین:

ئەمرۆ یەکشەمە دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی هه‌ینی رابردوی كه‌لاری له‌ ئه‌ستۆ گرت كه‌ تیایدا چوار هاوڵاتی رۆژئاڤای كوردستان شه‌هیدبون، كه‌ یه‌كێكیان فەرهاد شبلی، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایه‌.

بەپێی ئەو زانیاریەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵ کەوتووە، حسێن شیبلی کە ناوە نهێنییەکەی فەرهاد دەریک بووە لەلایەن بەناو ئیدارەی قەندیلەوە لە عێراق ئەرکی پێ دراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ئاژانسی ئەنادۆڵ  بەرپرسانی قەندیل ئامانجیان ئەوە بووە شیبلی بە دروستکردنی پەیوەندی بەرژەوەندی لەگەڵ وڵاتانی سێیەم، رێکخراوێکی نوێی  لە عێراق دروست بکات.

هەروەها میت لە رێگەی ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە قوڵایی ٢٧٥ کم لە سنووری تورکیا-عێراق ئەنجامیدا، شیبلی لەشاری سلێمانی تیرۆرکردوە.

شایەنی باسە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دوێنێ شه‌ممه‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سوپای توركیا له‌ كه‌لار، رایگه‌یاند، “له‌هێرشه‌كه‌ی 17ی (حوزه‌یران/6)ی توركیادا فەرهاد شبلی، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شه‌هیدبوه‌، كە بۆ ئەنجامدانی پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی سەردانی شاری سلێمانی کردبوو”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button