ئیلهام ئەحمەد: ئەمریکا دژی هێرشی تورکیایە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان

لڤین:

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کارگێریی ئەنجومەنی دیموکراتیکی سوریا ڕایگەیاند: ئەمریکا دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستانە.

ئیلهام ئەحمەد لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت وتی: تورکیا هیچ گڵۆپێکی سەوزی لە لایەن ئەمریکاوە بۆ هەڵنەکراوە تا هێرشی نوێ بکاتە سەر  ڕۆژئاوای کوردستان .

وتیشی: بەرپرسانی ئەمریکا بە ئێمەیان وتووە کە دژی ئەو هێرشەن، ئێمەش وەک کورد چاوەروان ئەوە ناکەین کە گڵۆپی سەوزیان بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان  هەڵکردبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button