پوتین: دژی ئەوە نین ئۆکراینا ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا

لڤین:

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، لە بارەی پرسی ئەندامێتی ئۆکراینا لە یەکێتی ئەورووپا، رایگەیاند: “یەکێتی ئەورووپا، وەک ناتۆ، رێکخراوێکی سەربازیی نییە. وەک هەمیشە گوتومە هەڵوێستمان لەم بارەیەوە زۆر روون و ئاشکرایە، رووسیا دژایەتی ئەمە ناکات”.

پوتین، لە میانەی بەشداری کردنی لە ٢٥مین کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سانت پێترێسبورگ، باسی لە ئابووری جیهان و بەرەوپێشچوونە سیاسییەکان کرد.

– “ئێمە هەڕەشە لە کەس ناکەین”

سەرۆکی رووسیا، باسی لەوەش کرد کە کۆمەڵێک دەنگۆ هەن دەربارەی ئەوەی کە رووسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات، گوتیشی: “ئەم بانگەشانە لە زاری سیاسەتمەدارە نابەرپرسەرکان و بەرپرسە باڵاکانیشەوە بیستراوە. ئێمە بێدەنگ نابین و وەڵامیان دەدەینەوە. هەر کاتێکیش وەڵامیان بدەینەوە راستەوخۆ دەڵێن ‘رووسیا هەڕەشە دەکات’. ئێمە هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە کەس ناکەین. بەڵام پێویستە هەمووان بزانن کە ئێمە خاوەنی چین و لە پێناو پاراستنی سەروەری وڵاتەکەماندا ئامادەین چی بەکاربهێنین”.

– “رووسیا، دژی ئەندامێتی ئۆکراینا لە یەکێتی ئەورووپا، نییە”

پوتین لە وەڵامی پرسیارێکیشدا لە بارەی هەڵوێستی رووسیا بەرامبەر پرسی ئەندامێتی ئۆکراینا لە یەکێتی ئەورووپا، رایگەیاند: “یەکێتی ئەورووپا، وەک ناتۆ، رێکخراوێکی سەربازیی نییە. وەک هەمیشە گوتومە هەڵوێستمان لەم بارەیەوە زۆر روون و ئاشکرایە، رووسیا دژایەتی ئەمە ناکات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button