كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە. 
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەگشتی ئاسمانی سەرجەم شارەکان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو سێ بۆ پێنج پلە بەرزتر دەبێت.
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمانی زۆربەی شارەکان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، هاوکات خێرای با لەسەرخۆ دەبێت (١٠-٢٠)کم، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ چالاک دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگاتە سەرووی (٣٠)کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٤٧

سڵێمانی : ٤٤

دهۆک : ٤٤

کەرکوک : ٤٩

هەڵەبجە : ٤٥

سۆران : ٤٠

راپەرین : ٤٣

گەرمیان : ٤٩

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button