فراکسیۆنی یەکێتی: داوا دەکات حکومەتی عیراق سنورێك دەوڵەتی تورك دابنێت

لڤین:

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەرلەمانی عیراق ئیدانەی هێرشکردنە سەر ئۆتۆمبێلێک دەکات لەسنوری گەرمیان لەلایەن تورکیاوە.

دەقی راگەیەنراو:

پێشێلكردنی سەروەری خاك و دائاسمانی عیراق بەشێوەیەكی بەردەوام لە لایەن توركیاوە ماییەی قەبول كردن نیە
ئەم ڕەفتارە قێزەونانەی توركیا بووەتە بارگرانی لەسەر وڵاتانی ئیقلیمی ونێو دەوڵەتی ، ئێمە لە فڕاكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەتوندی ئیدانەی و مەحكومی دەكەین.
دیارە توركیا لە سۆنگەی هزری دژایەتی كردنی دراوسێكانی  و بۆ جێبەجێ كردنی پلانی دڵبژۆكی و دزێوەكانی هەر ڕۆژە و سوچێكی ئەم وڵاتە دەكاتە ئامانج ، دوێنی لە شەنگال و ئەمڕۆ لەكەلار كۆمەڵێك خەڵكی سڤیل وبێ تاوان بە ناهەقی شەهید بوون .
بۆیە ئێمە لە فڕاكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی  كە هەمیشە جەختمان كردووە لە سەر پاڕاستنی سەروەری خاك وئاسمان وكەرامەتی دەوڵەت و هاوڵاتیانی عێراق ، دوا لە حكومەتی عێراق دەكەین بە  ئەركە نیشتیمانییەكەی هەڵستێت
و سەروەری دەوڵەت و گیان و موڵكی هاوڵاتیانی خۆی بپارێزێت و سنورێك بۆ ئەم كردەوە دوژمنكاریانەی دەوڵەتی تورك دابنێت .

نەمری بۆ شەهیدان .

فڕاكسیۆنی ( ی ، ن ، ك) لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button