بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریکا رۆژانە 58 هەزار بەرمیل كەمدەكات

لڤین: بەڕێوبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریكی رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریكی لەمانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردووەوە 58 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا دادەبەزێت.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە لە راپۆرتەكەیدا ئەوەشی راگەیاندووە، لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریكی لەڕۆژێكدا لە 58 هەزار بەرمیل بۆ 11 ملیۆن و 63 بەرمیل دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.

راپۆرتی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئاماژەی بەوەكردووە ئەوەش بەهۆی دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوتی كەنار دەریا لە ویلایەتی تەكساس و داكوتای باكور دێت كە دوو گەورەترین هەرێمی بەرهەمهێنانی نەوتن.

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا گەورەترین بەرهەمهێنەری كانزای خاوە لە جیهاندا، بەڵام لەكاتی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕێژەی بەرهەمهێنان كەمیكردووە بەهۆی فشاری زۆرەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە كۆی خواستی نەوتی ئەمریكی لە مانگی كانونی یەكەمدا دابەزی بۆ 1.49 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە كە دەكاتە 7.4%بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ، خواست لەسەر بەنزینی ئەمریكی دابەزی بۆ 1.109 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا كە دەكاتە 12.4%.

هاوكات لەگەڵ دابەزینی ئەو بەرهەمهێنانەی نەوت لەو وڵاتەدا كۆی بەرهەم هێنانی مانگانەی غازی سروشتی لە ٤٨ ویلایەتی سەرەكیدا لە مانگی كانونی یەكەمدا بە بڕی 102.5 ملیار مەتر سێجا لە ڕۆژێكدا جێگیر بووە.

لە ویلایەتە گەورەكانی بەرهەم هێنانی غازدا ، بەرهەمهێنان لە تەكساس لە مانگی كانوونی یەكەم دا ٪8.0 بۆ 5.27 ملیار مەتر سێجا لە ڕۆژێكدا دابەزیوە ، بەرهەمی پەنسلڤانیاش لە ٪ 4.2 زیادیكردووە كە پلەی پێوانەیی مانگانەكەی دەكاتە 1.21 ملیار مەتر سێجا لە ڕۆژێكدا .

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button