پەکەکە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

لڤین:

کۆمیتەی پشتیوانیی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە ڕایگەیاند، حەسەن ئادر ناسراو بە “ساڵح جزیر” ڕۆژی ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە هێرشێکی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکدا لە مەخمور شەهیدبووە.

ئەمڕۆ کۆمیتەی پشتیوانیی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی حەسەن ئادر ناسراو بە “ساڵح جزیر”-ی گەریلای پەکەکە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەڤاڵ ساڵح جزیر لە ساڵی ١٩٨٨ـەوە بەشێوەیەکی چالاکانە کار و خەباتی دەستپێکردووە، بەهۆی دانپێدانانی خائینانەوە هەمان ساڵ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکراوە و ساڵێک لە زینداندا بووە، پاشتر لە ١٩٩٠ دەچێتە ئەوروپا و ساڵی ١٩٩١ بەفەرمیی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا کۆمیتەی پشتیوانیی لە خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە وێڕای ئەوەی سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شەهید ساڵح جزیر و گەلی کورد دەکات، دەشڵێت: هاوڕێمان ساڵح جزیر بووە نموونەی باوەڕیی باڵا و بڕیارداریی بەشدارییکردنی بێ حساب.

ناسنامەی شەهید ساڵح جزیر بەمشێوەیەیە؛

ناسناو: ساڵح جزیر

ناو و پاشناو: حەسەن ئادر

کات و شوێنی لەدایکبوون: ١ی ١ی ١٩٦٢ / جزیر

ناوی دایک و باوک: ڤەجیحە / سەید

کات و شوێنی بەشداربوون: ١٩٩١ / ئەڵمانیا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / مەخمور

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button