سه‌رۆک کۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ ئەنجامدا
لڤین:
سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ، ئەنجامدا.
بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بڵاوکراوەتەوە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا داواكاریی سوید و فینلاندیان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ، تاوتوێ كردووە.
له پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئه‌ردۆغان دووپاتی کردووەتەوە که پێویسته له‌باره‌ی داواکاری ئه‌ندامبوونی سوید و فینلاند له ناتۆ، هه‌نگاو بنرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانییه ره‌واکانی تورکیا.
سەرۆک کۆمار ئەردۆغان بە ستۆڵتنبێرگ-ی راگەیاند هەتا هەنگاوی بەرجەستە لە فینلاند و سوید نەبینن بەرامبەر چاوەڕوانییەکانی گەلی تورکیا، ئەوا پرۆسەی ئەندامێتییەکە پێشڤەچوون بە خۆیەوە نابینێت.