هەپەگە كوژرانی 10 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

لڤین:

هەپەگە كوژرانی 10 سەربازی دیكەی توركیا لە چەند چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەكانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە باشوری كوردستان راگەیاند.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ(چوارشەممە) لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ 15ی حوزەیران و دوێنێ 14ی حوزەیران، لە ئەنجامی چەند چالاکیەكی تیمە جوڵاوەکانی گەریلاو بەرخۆدانی تونێلەکانی شەڕ، لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا  10 سەربازی دیكەی توركیا کوژراون و سێ کامێرای چاودێری پێشکەوتو و چوار مۆڵگەو سەنگەری توركیا بە تەواوی تێکشكێندراون.

هەپەگە ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا سوپای توركیا، 21 جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی هێرشیان کردۆتە سەر تونێلەکانی شەڕ و چوار جاریش بە فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانیان بۆردومان کردوە و 19 جاریش بە هەلیکۆپتەر ناوچەکان بۆردومان کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button