كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما دادەبەزن

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە. 
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری تاوەباران کەمی پچرپچر زیاتر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم، هاوکات پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور(شاخاوییە کان) بەرێژەیەکی بەرچاو سێ بۆ چوار پلە وە لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم بەرێژەیەکی کەمتر یەک تا دوو پلە نزم دەبێتەوە.
هەر بەپێی پێشبینییەكانی کەشناسی، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدا بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لەگەل تۆمارەکانی رۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٣٦
سڵێمانی : ٣٦
دهۆک : ٣٤
کەرکوک : ٣٨
هەڵەبجە : ٣٧
سۆران : ٣٥
راپەرین : ٣٥
گەرمیان : ٣٨

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button